پەیجی فەرمی کاروباری قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین -ھەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Kasnazan
  • پەیجی فەرمی کاروباری قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین -ھەولێر

پەیجی فەرمی کاروباری قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین -ھەولێر بلاوكردنه‌وه‌ی سەرجەم چالاكیه‌كانی نووسینگه‌ی یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن

10/06/2026
دەرچوویەکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ مانگی ٥ پلەی یەکەمی لە ١٠ گرفت و ١٠ چارەسەر بەدەستهێنا.ساریە سوارە محمد دەرچووی زانکۆی سە...
10/06/2026

دەرچوویەکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ مانگی ٥ پلەی یەکەمی لە ١٠ گرفت و ١٠ چارەسەر بەدەستهێنا.

ساریە سوارە محمد دەرچووی زانکۆی سەلاحەدین - کۆلێژی زانست - زانستی کیمیا پلەی یەکەمی بۆ مانگی ٥ لە پڕۆگرامی ١٠ گرفت ١٠ چارەسەر لە کوردستان فاوەندەیشن بەدەستهێنا.

پڕۆژەکە بریتی بوو لە دووبارە نۆژەنکردنەوە یاریگای تۆپی بالە بەپێی ستاندەردی نێودەوڵەتی لە بەشەناوەخۆیی شەهید شەوکەت.

زیاتر لە ٢٠٠٠ قوتابی نیشتەجێی بەشەناوەخۆیی سودمەندی سەرەکین .

بەیارمەتی ٢٠ قوتابی خۆبەخش بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسیارەتیئەوە بە گڕوتینێکی زۆرەوە وەک تیمک لەگەڵ زانکۆ کاریان لە پڕۆژەکە کرد.

سەردانی كردن و جەژنە پیرۆزە كردن ..
31/05/2026

سەردانی كردن و جەژنە پیرۆزە كردن ..

یاری کۆتایی خولی تۆپی پێ بۆ قوتابیانی به‌شه‌ناوه‌خۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین بەرێوەچوو. بەئامادەبوونی “ پ.د.فه‌رهاد عه‌...
13/05/2026

یاری کۆتایی خولی تۆپی پێ بۆ قوتابیانی به‌شه‌ناوه‌خۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین بەرێوەچوو.

بەئامادەبوونی “ پ.د.فه‌رهاد عه‌لی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ كاروباری قوتابییان و خوێندن و “ م.رێباز ئەرگوشی” ‌بەرێوەبەری به‌شه‌ناوه‌خۆیی شه‌هید شه‌وكه‌ت شێخ یەزدین
و نوێنەری قوتابییان یاری کۆتایی خولی تۆپی پێ بۆ قوتابیانی به‌شه‌ناوه‌خۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین بەرێوەچوو.

٣٢ تیپ لەم خولە بەشداربوون و یاری کۆتایی لە نێوان تیپی لاوانی زراری و ڕەژگەری زەنگەنان ئەنجامدار و تیپی ڕەژگەری زەنگەنان بە ئەنجامی (٧-٢) بردیەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە .

زانکۆی سەڵاحەدین سوپاسنامەیەک ئاراستەی دەزگای خێر خوازی شێخ باز بەرزنجی دەکات ڕۆژی دووشەممە، ٤-٥-٢٠٢٦مەراسیمێكی ڕێز لێنا...
04/05/2026

زانکۆی سەڵاحەدین سوپاسنامەیەک ئاراستەی دەزگای خێر خوازی شێخ باز بەرزنجی دەکات

ڕۆژی دووشەممە، ٤-٥-٢٠٢٦مەراسیمێكی ڕێز لێنان بۆ تیمی دەزگای خێر خوازی شێخ باز بەرزنجی ڕێكخرا ،
لەلایەن بەڕێز یاردەدەری سەرۆكی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن سوپاس و پێزانینی زانكۆ ئاراستەی دەزگای ناوبراو و ستافی بەڕێزیان كرا لەپایی ئەو کارە مرۆییانەی كە پێشكەش بەقوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سەڵاحەدینی دەكەن. سوپاسیان دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ
بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن - هەولێر

رێکخستنی مەراسیمێکی رێزلێنان و ماڵئاوی کردن فەرمانبەری ئازیزو خۆشەویستمان كاك( مخڵص مولود ئۆمر )دوای ساڵانێكی زۆر لە خزم...
03/05/2026

رێکخستنی مەراسیمێکی رێزلێنان و ماڵئاوی کردن

فەرمانبەری ئازیزو خۆشەویستمان كاك( مخڵص مولود ئۆمر )
دوای ساڵانێكی زۆر لە خزمەتكردن ئەمڕۆ مەراسیمێكی خانەنشین بوونی بۆ ڕێكخرا، لەپایی بەجێگەیاندنی كارەكانی بەڕێك و پێكی و دلسۆزی و پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانینی زانکۆمان لەلایەن بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن.
هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ دەخوازین.

نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ
بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن -هەولێر

ڕێزگرتن لەكرێكاران لە بەشەناوخۆیی ١٨ی شوبات بەبۆنەی هاتنەوەی یەكی ئایار ڕۆژی كرێكارانی سەربەز ، بەهاوكاری كۆمپانیای پاكك...
02/05/2026

ڕێزگرتن لەكرێكاران لە بەشەناوخۆیی ١٨ی شوبات

بەبۆنەی هاتنەوەی یەكی ئایار ڕۆژی كرێكارانی سەربەز ، بەهاوكاری كۆمپانیای پاككردنەوە لەباخچەی بەشەناوخۆیی ١٨ی شوباتی کچان ڕێزلێنانێكی خنجیلانە بۆ كرێكارانی ئازیز ڕێكخرا، لەپایی هەوڵ و ماندوو بوونیان كەجێگای پەنجەیان دیارەلەسەرجەم بوارەكانی ژیاندا.

كرێكاران هێزو بازووی گەلن ،
هیوای ژیانێكی شایستەو ئاسودەیان بۆ دەخوازین .

ژینگە ژیانە ..لەپێناو پاك ڕاگرتنی ژینگەی كوردستان ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز یاردەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان...
23/04/2026

ژینگە ژیانە ..

لەپێناو پاك ڕاگرتنی ژینگەی كوردستان ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز یاردەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و بەڕێوەبەڕی بەشەناوخۆییەكانی كچان و فەرمانبەران و كارمەندانی كۆمپانیای پاككردنەوە، هەڵساین بە هەڵمەتێكی خاوێن كردنەوەی گۆڕەپان و شەقامەكانی نزیك ١٨ی شوبات و سەرۆكایەتی زانكۆمان.

نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ
بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن

ئاگاداری بۆ قوتابییانی نیشتەجێی بەشەناوەخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێربەیانی ڕێککەوتی ١١ـی ٤ـی ٢٠٢٦ دەرگای سەرجەم بەش...
10/04/2026

ئاگاداری بۆ قوتابییانی نیشتەجێی بەشەناوەخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر

بەیانی ڕێککەوتی ١١ـی ٤ـی ٢٠٢٦ دەرگای سەرجەم بەشەناوەخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆی سەلاحەدین دەکرێنەوە و قوتابییان دەتوانن بگەڕێنەوە ژوورەكانیان.

ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.

بەناوی خودای گەورە و میھرەبانبەڕێز" مخلص مولود “ فەرمانبەر لە بەشەناوەخۆیی ۱۸ی شوباتی کچان بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەو...
01/04/2026

بەناوی خودای گەورە و میھرەبان

بەڕێز" مخلص مولود “ فەرمانبەر لە بەشەناوەخۆیی ۱۸ی شوباتی کچان بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەرێزتمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراستە دەکەین، ھیوادارین خودای گەورە ئارامیتان پێ ببەخشێت و كۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شادی بکات.

نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ
بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن

Address

Kasnazan

Telephone

+9647504549355

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەیجی فەرمی کاروباری قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین -ھەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category